Erbil 4°C شەممە 30 تشرینی دووەم 09:53

نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ 100 دۆلار نزیكتر ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌هۆی خواستی زیاتری نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتی چین و كه‌می به‌رهه‌مهێنان له‌ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وتی زیاتر به‌رز كرده‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ تا دێت نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له‌ 100 دۆلار نزیكتر ده‌بێته‌وه‌.

به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 5 سه‌نتی هاته‌ سه‌ر و ئێستا به‌ 95.43

 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

نرخی نه‌وتی خامی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌هه‌مانشێوه‌ به‌رز بووه‌وه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك 16 سه‌نتی هاته‌ سه‌ر و ئێستا به‌ 91.87 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ.

به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی شاره‌زایانی بواری مامه‌ڵه‌ی نه‌وت تا كۆتایی ئه‌مساڵ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت ده‌گاته‌ 100 دۆلار و بگره‌ زیاتریش به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.