Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 06:03

پزیشكێك مەترسییەكانی زەنجەفیل بۆ نەخۆشانی گەدە و ڕیخۆڵە دەستنیشان دەكات

کوردستان TV
100%

ئیگۆل ئەبەد ئەلینا، پزیشكی پسپۆڕی پێست ڕایگەیاند، ئەوانەی بەدەست نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرسەوە دەناڵێنن، نابێت زەنجەفیل بخۆن.
ئەو پزیشكە ڕوونی كردەوە كە زەنجەفیل سەرەڕای تایبەتمەندییە سوودبەخشەكانی، مەترسی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ڕێجیمە ناسراوانەی كە لەسەر بنەمای زەنجەفیل دروستكراون، دەبنە هۆی لاوازكردنی جەستەی مرۆڤ و دەرئەنجامە نەرێنییەكانی لێدەكەوێتەوە، هەندێك ئەوانەی ئەم ڕووەكە بە كاڵ و بە ڕێژەیەكی زۆر دەخۆن ،ڕەنگە تووشی حەساسییەت ببن. هەروەها ڕەنگە ڕشانەوە و دڵەكزێ و ئازاری توندی سك ڕووبدات، ئەمەش دەبێتە هۆی سكچوون و  لاوازی و سەرگێژخواردن،هەموو ئەم نیشانانە ئاماژەن بۆ ئەوەی زەنجەفیل زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا ،خواردنی زەنجەفیل لە ئافرەتانی دووگیان و منداڵانی خوار تەمەنی سێ ساڵ قەدەغە كراوە.
گوتیشی: خۆراكی زەنجەفیل دژە بەكارهێنانە بۆ ئەو كەسانەی كە بەدەست نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرسەوە دەناڵێنن،پێویستە پێش ئەوەی زەنجەفیل بخەنە ناو خۆراكی ڕۆژانەیانەوە ڕاوێژ بە پزیشك بكەن، جگە لەوەش زەنجەفیل لەگەڵ هەندێك دەرماندا ناگونجێت.
ئەو پزیشكە دەشڵێت: یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی زەنجەفیل تەنككردنەوەی خوێنە، ئەگەر ئەو دەرمانانە دەخۆیت كە هەمان كاریگەرییان هەیە، باشترە خۆت لە زەنجەفیل بەدوور بگرێت، چونكە ئەم كاریگەرییە دوو هێندە دەكات، ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.