Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 14:19

مەسرور بارزانی: ئێزگەی دەنگی کوردستان مێژوویەکی پڕ لە شانازی و سەروەری لە داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان هەیە

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی لەبارەی 60ـەمین ساڵیادی ئێزگەی دەنگی کوردستان بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ئێزگەی دەنگی کوردستان مێژوویەکی پڕ لە شانازی و سەروەری لە داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان هەیە.

مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ئێزگەی دەنگی کوردستان، مێژوویەکی دوور و درێژ و پڕ لە شانازی و سەروەری لە داکۆکیکردن لە مافە رەواکانی گەلی کوردستان هەیە و دەنگی ڕەسەن و ڕاستەقینە و بڵندگۆ و سەکۆیەکی راستگۆ و زوڵاڵی شۆڕش و پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی کوردستان و سەرجەم ئازادایخوازان بووە.  

ده‌قی پەیامەکەی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی لە شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان:-

بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی کوردستان:

بەبۆنەی (60)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای پێشکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم .

ئێزگەی دەنگی کوردستان، مێژوویەکی دوور و درێژ و پڕ لە شانازی و سەروەری لە داکۆکیکردن لە مافە رەواکانی گەلی کوردستان هەیە و دەنگی ڕەسەن و ڕاستەقینە و بڵندگۆ و سەکۆیەکی راستگۆ و زوڵاڵی شۆڕش و پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی کوردستان و سەرجەم ئازادایخوازان بووە. هەروەها قوتابخانەیەکیش بوو بۆ پێگەیاندنی دەیان راگەیاندنکار و کادیر و سەرکردەی بەتوانا.

لەم بۆنەیەدا، بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو ئەو خەباتکار و تێکۆشەرانە دەکەینەوە کە لە قۆناخە جیاوازەکاندا لەم سەکۆیەدا خزمەتیان کردووە.

دەستخۆشیتان لێدەکەم و هيوای پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

مەسرور بارزانی

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.