ئەمریکا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکەی قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا دەکات و دەشڵێت، ئامادەن بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی ڕووداوەکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی 09ـی 2023 ماتیۆ میله‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکەی قەزای حەمدانییە دەکەین.
ڕاشیگەیاند: واشنتۆن ئامادەیە هاوکاریی مرۆیی پێشکەشی لێقەوماوانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانییە لە پارێزگای نەینەوا بکات.
شه‌وی ڕابردوو له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی بووکگواستنه‌وه له شارۆچكه‌ی حه‌مدانییه، ئاگر له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه كه‌وته‌وه، بەپێی ئاماره‌كانیش له ڕووداوه‌كه‌دا زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و سه‌دانی دیکەش بریندار بوون.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان لەبارەی ڕووداوەکە، ڕاستەوخۆ هاتەسەرهێڵ و تیمەکانی فریاکەوتن و ئەمبووڵانسی بۆ پێشوازیکردن لە بریندارانی ڕووداوی سووتانی هۆڵی ئاهەنگەکەی قەزای حەمدانییە ڕاسپارد و بەزووترین کات تیمەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانیشی دا کە بریندارانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانییە لە شاری هەولێر چارەسەر بکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.