وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد كه 14 كه‌سیان به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی حه‌مدانییه ده‌ستگیركردووه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ماوه‌ی 72 كاتژمێری داهاتوودا راپۆرتی هۆكاری ڕووداوه‌كه ئاشكرا ده‌كرێت.
عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوی ئاگره‌كه‌ی حه‌مدانییه كرد به مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.
له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هاتووه "بڕیاردراوه ڕاپۆرتی هۆكاری ڕووداوه‌كه له ماوه‌ی 72 كاتژمێری داهاتوودا ئاشكرا بكرێت و پێشكه‌شی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكرێ بۆ دیاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مترخه‌م بوون و هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه بوونه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه هۆڵه‌كه هیچ مه‌رجێكی سه‌لامه‌تی تێدا نه‌بووه و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كه 900 كه‌سی تێدابووه.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه كه به‌هۆی ڕووداوه‌كه تا ئێستا 14 كه‌س ده‌ستگیركراون، 10 له‌و كه‌سانه كرێكارن له‌گه‌ڵ خاوه‌نی هۆڵه‌كه و 3 له‌و كه‌سانه‌ی یارییه ئاگرینه‌كانیان كردۆته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كۆی گشتی قوربانییه‌كان له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه 94 گیانله‌ده‌ستدان و زیاتر له 100 بریندار هه‌یه.
وه‌زیری ناوخۆی عێراق فه‌رمانیشی كرد هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین بۆ سه‌رجه‌م شوێنه‌كان ئه‌نجام له هه‌موو پارێزگاكان ئه‌نجام بدرێت و هه‌ر شوێنێك مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تییان تێدا نه‌بێت دابخرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.