فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی پشووی سبه‌ی پێنجشه‌م له داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕایگه‌یاند: بەهۆی ماتەمینییە گشتییەکەی هەرێمی کوردستان، دەوامی هیچ دامودەزگایەک ناوەستێت و سبه‌ی پێنجشه‌م دەوام ئاسایی دەبێت.
ئه‌مه له‌كاتێدایه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م وه‌ك هاوخه‌می و ڕێزێك له ڕۆحی قوربانییانی ڕووداوكه‌ی حه‌مدانییه، سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندبوو.
شه‌وی ڕابردوو له شارۆچكه‌ی حه‌مدانییه له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاگر له هۆڵێكی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كه‌وته‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سه‌باره‌ت به دوایین ئاماری قوربانییه‌كان ڕایگه‌یاند كه 93 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌دانی تریش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.