ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌په‌له ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی مووسڵ دابینكردووه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی ئاگره‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی شارۆچكه‌ی حه‌مدانییه.
ڕێكخراوه‌كه له به‌یننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دڵه‌ته‌نگین به‌هۆی ڕووداوی ئاگره‌كه‌وتنه‌وه كاره‌ساتباره‌كه‌ی شارۆچكه‌ی حه‌مدانییه له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 93 كه‌س و برینداربوونی سه‌دانی تر، به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكار و دۆستانی قوربانییان ده‌كه‌ین.
ڕاشیگه‌یاند: به‌په‌له پێداویستی و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانكانی مووسڵ دابین ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی بریندار و قوربانییانی ڕووداوه‌كه.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سوپاسی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و ته‌ندروستی مووسڵیشی كرد كه توانیان به‌په‌له و پیشه‌گه‌رانه دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و به‌هانای قوربانییانه‌وه بچن.
شه‌وی ڕابردوو له شارۆچكه‌ی حه‌مدانییه له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاگر له هۆڵێكی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كه‌وته‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سه‌باره‌ت به دوایین ئاماری قوربانییه‌كان ڕایگه‌یاند كه 93 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌دانی تریش بریندار بوون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر شه‌وی ڕابردوو له كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا تیمه‌كانی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به‌هانای بریندار و لێقه‌وماوانی ڕووداوه‌كه چوون و به‌شێكی زۆریان گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر جه‌ختی كرده‌وه كه ئێستا 47 برینداری ئاگره‌كه‌ی حه‌مدانییه له نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتنی رۆژئاوا و ئێمرجنسی و لافاڤ له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان و چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.