وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد كه تا ئێستا تۆمه‌تبارێكی ئاگره‌كه‌ی شارۆچكه‌ی حه‌مدانییه ده‌ستگیر نه‌كراوه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م تاوانباره‌كان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ی حه‌مدانییه فه‌رمانی گرتن بۆ چوار تۆمه‌تبار ده‌رچووه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سێ له‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیركراون.
ڕاشیگه‌یاند: تاوانبارێك ماوه و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڕێوشوێنی یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان گیراوه‌ته به‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
شه‌وی ڕابردوو له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه له شارۆچكه‌ی حه‌مدانییه، ئاگر له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه كه‌وته‌وه، به‌گوێره‌ی دوایین ئاماره‌كان له ڕووداوه‌كه‌دا نزیكه‌ی 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌دانی تریش بریندار بوون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ستگیركردنی (سه‌میر سلیمان كرومی رفو اسو) خاوه‌نی هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ی ڕاگه‌یاند و جه‌ختیشی كرده‌وه كه تۆمه‌تباره‌كه‌یان ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی فیدڕالی عێراق كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.