ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان ڕاگهیهنراوێكی بڵاو كردهوه و تێیدا ڕایگهیاند كه خاوەنی ئەو هۆڵەی ئاگری لێ کەوتەوە لە قەزای حەمدانیە، ئهمڕۆ له شاری ههولێر لەلایەن دامەزراوەکانیانهوه دەستگیر کرا.
ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان له ڕاگهیهنراوهكهدا ڕایگهیاند: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە کارەساتێکی دڵتەزێندا لە هۆڵێکی بۆنە و ئاهەنگەکان لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوەی سەدان هاووڵاتی بوونە قوربانی. دواتر لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک کەس دەرچوو لەنێویاندا خاوەنی هۆڵەکە بەناوی (سمیر سلیمان کرومی رفو اسو).
ڕاشیگهیاند: دوابەدوای گەیشتنی فەرمانی دەستگیرکردن، ئەمڕۆ چوارشەم 27ی ئەیلوولی 2023 دامەزراوەکانمان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر خاوەنی هۆڵەکەیان دەستگیر کرد و بە فەرمانی دادوەر ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.