له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی ئه‌مرۆی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان له گوندێكی بناری قه‌ندیل، ئافره‌تێك بووه قوربانی و گیانی له‌ده‌ست دا.
نه‌هرۆ عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ر بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی سوپای توركیا بۆردومانی گوندی بۆكریسكانی له بناری قه‌ندیل سه‌ر به شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ر كرد.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه دوو هاووڵاتی سڤیلی گوندی كۆكریسكانی به‌ناوه‌كانی (پوور ئه‌ستی و میرزا ئیبراهیم) بریندار بوون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ردوو برینداره‌كه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر كران، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه پوور ئه‌ستی گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌باره‌ت به باری ته‌ندروستی برینداره‌كه‌ی تر، نه‌هرۆ عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه دا كه میرزا ئیبراهیم ته‌ندروستی جێگیره و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ڕانییه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
وێنه: پوور ئه‌ستی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی له بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ست دا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.