ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەكانی كیفاح و حورییە بەبەغدا نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە و بە 156 هەزار و 200 دینار بەرامبەر بە 100 دۆلار تۆماركراوە، لەكاتێكدا دوێنێ سێشەممە، نرخی 100دۆلار بە 154 هەزار و 600 دینار بووە.
هەروەها نرخی فرۆشتن لە دوكانەكانی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا بەرزبووەتەوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 157 هەزار و 250 دیناری عێراقی، لەكاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتووەتە 155 هەزار و 250 دینار.
سەبارەت بە هەولێر-یش، دۆلار بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 155 هەزار و 300 دینار بەرامبەر .
نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.