Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 15:44

ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێكی دیكەش دابەشدەكرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆران بەردەوامە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی9ی2023، مووچەی مانگی حەوتی وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی ناوخۆ، بەرێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەكان، دابەشدەكرێت.
دوێنێ سێشەممە 26ی9ی2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری، ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 27ی9ی2023،  كە پشووی فەرمییە، دەوامی سەرجەم ئەو بانكانە ئاسایی دەبن كە ئەركی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانیان لە ئەستۆدایە و دابەشكردنی مووچە بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراوی وەزارەت بەردەوام دەبێت.
شایانی باسە رۆژی یەكشەممە 24ی9ی2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند، كە بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەكات و رۆژی 8ی10ی2023، بە دابەشكردنی مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكە و خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت دێت.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.