Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 15:51

ئەمڕۆ كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی لە شاری سلێمانی دەستپێدەكات

کوردستان TV
100%

لەكاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 27-9-2023  كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە تەلاری هونەر، لە شاری سلێمانی دەستپێدەكات و 600 ئەندام بەشداری كۆنگرەكە دەكەن.
بە گوێرەی میدیای ئەو حیزبە وابڕیارە لەپێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیدا، ژمارەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بۆ 10 كەس كەمبكرێنەوە و هەروەها پێشنیاری دروستكردنی سێ ئەنجومەن كراوە، كەبریتین لە ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكان و ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی پشتیوانی.
وابڕیاریشە هەر لەكۆنگرەكەدا پەیڕ‌ەوی ناوخۆی یەكێتی هەموار بكرێتەوە . 
،بەگوێرەی زانیارییەكانیش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سەردانی شاری سلێمانی دەكات ، و بەشداری لە كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات و گوتارێكیش پێشكەش دەكات.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.