نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان دەرگای بۆ قوربانییانی کارەساتی قەزای حەمدانییە واڵا کردووە و بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت لە هەولێر و دهۆک چارەسەری برینداران دەکرێت.
شەوی سێشەممە 26ـی 09ـی 2023 له هۆڵێكی ئاههنگگێڕان له قهزای حهمدانییه لە سنووری پارێزگای نەینەوا ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕووی دا و بەهۆیەوە چەندین كهس بوونە قوربانی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ هاتەسەرهێڵ.
نەوزاد هادی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر قوربانی و بریندارە سووتاوەکانی ئەو کارەساتەی قەزای حەمدانییەیان بەسەرکردەوە کە لە ئاهەنگی بووکگواستنەوەکەی حەمدانییە ڕووداوێکی گەورەی ئاگرکەوتنەوەی تێیدا ڕووی دا، دەیان کەس گیانیان لەدەست دا و سەدان کەسیش برینداربوون، بەمهۆیەوە دەیان قوربانی ئەو کارەساتە گەیەنرانە نەخۆشخانەکانی شارى هەولێر.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی هۆڵی ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە لە قەزای حەمدانییە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەست داوە، هەروەها زیاتر لە 200 کەسیش بریندارن.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان لەبارەی ڕووداوەکە، ڕاستەوخۆ هاتەسەرهێڵ و تیمەکانی فریاکەوتن و ئەمبووڵانسی بۆ پێشوازیکردن لە بریندارانی ڕووداوی سووتانی هۆڵی ئاهەنگەکەی قەزای حەمدانییە ڕاسپارد و بەزووترین کات تیمەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانیشی دا کە بریندارانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانییە لە شاری هەولێر چارەسەر بکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.