Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 00:05

خوشکی ئەو زاوایەی لە حەمدانییە ئاهەنگەکەی بوو بە شین بۆ کوردستان تیڤی: بووک و زاوا تەندروستیان باشە

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا خوشکی ئەو زاوایەی لە قەزای حەمدانییە ئاهەنگەکەی بووە کارەسات هەموو ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە باس لە گیانلەدەستدانی بووک زاوا دەکەن و دەڵێت، بووک و زاوا تەندروستییان باشە. 

شەوی سێشەممە 26ـی 09ـی 2023 له‌ هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕان له‌ قه‌زای حه‌مدانییه لە سنووری پارێزگای نەینەوا‌ ‌‌ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕووی دا و‌ بەهۆیەوە چەندین كه‌س ‌سووتان و گیانیان له‌ده‌ست دا، هەروەها دەنگۆی گیانلەدەستدانی بووک و زاوا بڵاوکرایەوە، بەڵام کەسوکارەکەی ئەو هەواڵە ڕەت دەکەنەوە. 

خوشکێکی زاواکە بۆ کوردستان تیڤی قسەی کرد و ڕایگەیاند: بووک و زاوا تەندروستییان باشە و سەرجەم ئەو هەواڵانەشی کە باس لە گیانلەدەستدانی بووک و زاوا دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە. 

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی هۆڵی ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە لە قەزای حەمدانییە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەست داوە، هەروەها زیاتر لە 200 کەسیش بریندارن. 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان لەبارەی ڕووداوەکە، ڕاستەوخۆ هاتەسەرهێڵ و تیمەکانی فریاکەوتن و ئەمبووڵانسی بۆ پێشوازیکردن لە بریندارانی ڕووداوی سووتانی هۆڵی ئاهەنگەکەی قەزای حەمدانییە ڕاسپارد و بەزووترین کات تیمەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانیشی دا کە بریندارانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانییە لە شاری هەولێر چارەسەر بکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.