سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی فریاکەوتن و ئەمبووڵانسی ڕاسپارد بۆ پێشوازیکردن لە بریندارانی ڕووداوی سووتانی هۆڵی ئاهەنگەکەی قەزای حەمدانییە.
شەوی سێشەممە 26ـی 09ـی 2023 له هۆڵێكی ئاههنگگێڕان له قهزای حهمدانییه لە سنووری پارێزگای نەینەوا ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕووی دا و بەهۆیەوە چەندین كهس بوونە قوربانی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ هاتەسەرهێڵ.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی زۆری ئەمبووڵانس و تیمەکانی فریاکەوتن بەرەو حەمدانییە بەڕێکەوتن و هەموو ئامادەکارییەک بۆ پێشوازیکردن لە بریندارانی ڕوداووی سوتان لە ئاهەنگی بووک گواستنەوە لە قەزای حەمدانیە (قەرەقووش)ـی سەر بە پارێزگای مووسڵ دەستپێکرا.
وەزیری تەندروستی هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان برینداران لە شاری هەولێر چارەسەر دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.