په‌رله‌مانتارێكی به‌لجیكا جه‌ختی كرده‌وه كه له‌سه‌ر پرسی بودجه و فشاره‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له په‌ر‌له‌مانی وڵاته‌كه‌ی كۆده‌نگی كۆ بكاته‌وه و پشتگیری هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئەمرۆ سێشەم د. دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی پێشوازی لە ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا د. جۆرج دالامان کرد.
لە دانیشتنەکە بە وردی باسیان لە دوایین گۆڕانکارییەکان و بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و پرسی بودجە و فشارەکانی سەر هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکان و تێروانینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
نوێنەری حکوومەتی هەرێم داوای کرد کە بەلجیکا وەکو پێشووتر بەردەوام بێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان لەو بارودۆخەدا.
د. دالامان بەلێنی دا ئەو بابەتە لە پەرلەمانی وڵاتەکەی باس بکات و کۆدەنگی بۆ کۆبکاتەوە و لەگەڵ لایەنی حکوومەتی بەلجیکا کە لایەنێکی گرینگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە بێتە سەر هێڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.