كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی گه‌شتیاری بۆ وڵاته‌كه‌یان ڕوون كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه داواكارییه‌كه هێنده ئاسانه پێویست ناكات پاره بده‌یته كه‌سانی تر.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕایگه‌یاند: یه‌كێك له‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه باوانه‌ی ده‌رباره‌ی ڤیزه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه پێدانی پاره به بریكار (بۆ نموونه بریكاری نووسینگه گه‌شتیارییه‌كان) ده‌بێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی ڤیزه‌ی ئه‌مریكا، به دڵنیایی ته‌واوه‌وه نه‌خێر.
ڕاشیگه‌یاند: پاره‌ی ڤیزه‌ی گه‌شتیاریی ئه‌مریكا 185 دۆلاره و له هه‌موو شوێنێك له دونیادا هه‌مان بڕه و پاره‌كه‌ش ناگه‌ڕێندرێته‌وه، ئه‌م پاره‌یه بۆ پڕۆسێسكردنی داواكاری پێشكه‌شكراوه بۆ ڤیزه و له هه‌ردوو باری وه‌رگرتن و وه‌رنه‌گرتنی ڤیزه‌دا له داواكار وه‌رده‌گیرێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له ڕاستیدا پڕۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ ڤیزه هێنده ئاسانه كه پێویست ناكات كه‌سی بۆ بگریت به‌كرێ كه بۆت پڕبكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری ڤیزه‌ی گه‌شتیاری له ڕێی چاوپێكه‌وتنه‌وه ده‌بێت، بۆیه ئه‌و كارمه‌نده‌ی كه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات بڕیار ده‌دات له‌وه‌ی كه شیاوی وه‌رگرتنی ڤیزه‌كه‌یت، ئه‌میش له كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌بێت.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئامۆژگاری هاووڵاتییانیشی كرد كه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن پێویسته بێ كه‌موكوڕی پیشانی بده‌ن كه به هۆی خێزان، هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و داراییه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه به شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان و له ڕێی ئه‌مه‌وه ئه‌وه پیشانی كارمه‌ندی ڤیزه‌كه بده‌ن كه مانه‌وه‌كه‌یان له ئه‌مریكا كاتی ده‌بێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه وێبسایتی پێشكه‌شكردنی داواكاری ڤیزه‌یه بۆ ئه‌مه‌ریكا:-
https://iq.usembassy.gov/visas
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.