سه‌رۆك بارزانی ئه‌مشه‌و سێشه‌م په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (دروودی خوای لەسەر بێت) بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند كه له خودای بەخشندە و میهرەبان داواكاره له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت به ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه بكاته‌وه.
سه‌رۆك بارزانی به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌موو موسڵمانان له كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی پەیامه‌كه‌ی سەرۆک بارزانییه بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام:-
به‌ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی له هەموو موسڵمانان و پەیڕەوانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە جیهان و عێراق و كوردستان ده‌كه‌م.
له خودای بەخشندە و میهرەبان داواكارین له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت به ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه بكاته‌وه و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەدا بكێشێت و گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و تەبایی لەناو مرۆڤایەتیدا بچەسپێت.
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته
مه‌سعود بارزانی
26ی ئەیلوولی 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.