Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 01:29

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: سبه‌ی له‌ قوتابخانه‌كانیش پشووه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی چوارشه‌م لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومی پشووە.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ڕایه‌گه‌یاند: بە بۆنەی ساڵیادی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەسەر بێت، سبه‌ی چوارشەم 27ـی ئەیلوولی 2023 کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی (12ربيع الأول)، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی (حکوومی و ناحکوومی) پشووە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌فه‌رمی پشووی سبه‌ی له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت به‌بۆنه‌ی یادی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) ڕاگه‌یاندبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.