حكوومه‌تی عێراق بڕیاری دا سه‌رجه‌م قوتابییانی نابینا و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له كرێی خوێندنی ئه‌مساڵی ئێواران ببه‌خشرێن.
نه‌عیم ئه‌لعه‌بوودی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م نووسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگه حكوومییه‌كان - ئێواران كردووه و تێیدا فه‌رمانی كردووه كرێی خوێندنی ئه‌مساڵ 2023-2024 له قوتابییانی نابینا و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌كان وه‌رنه‌گرن و ببه‌خشرێن.
نووسراوه‌كه به‌شێوه‌ی گشتاندن ئاراسته‌ی هه‌ر 33 زانكۆ و په‌یمانگه حكوومییه‌كانی عێراق بۆ خوێندنی ئێواران كراوه، جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه بڕیاره‌كه له دوێنێ دووشه‌م 25/9/2023 خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وه‌زیراره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق داواشی له قوتابییان كردووه ئاگاداری مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردن و پسپۆرییه‌كان و واده‌ی پێشكه‌شكردنه‌كان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.