Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 06:35

لە 10%ی ئۆتۆمبێلەكانی عێراق لە سیستەمی بەنزینەوە كراونەتە غاز 

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای گشتی بۆ پڕكردنەوە و خزمەتگوزاری غاز ئاشكرای دەكات كە نزیكەی لەسەدا 10ی ئۆتۆمبێلەكانی عێراق بۆ سیستەمی غاز گۆڕدراون ، ئەمەش پشتڕاستی دەكاتەوە كە سیستەمەكە سەلامەتترە لە سیستەمی بەنزین.
مۆنتەسر وەلید حسێن ،بەرپرسی سیستەمی غازی ئۆتۆماتیكی كۆمپانیاكە گوتی، سیستەمەكانی ناو كۆمپانیاكە ئیتاڵی و توركی و پۆڵەندین و بڕوانامەیان لەلایەن ڕێكخراوی سەلامەتی جیهانییەوە هەیە، و توانای  بەستنی تانكی 40 لیتری و 60 لیتری و 80لیتری یان هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سیستەمی غاز سەلامەتترە لە بەنزین بە بوونی چەندین ئامێر و هەستەوەری غاز، هەروەها هیچ ڕووداوێكیش بە بوونی ئەم سیستەمە تۆمار نەكراوە.
ڕوونیشیكردەوە كە نرخی پاڵپشتییكراوی سیستمەكە 500 هەزار دینارە و هەروەها كاری نۆژەنكردنەوەی بۆ ماوەی ساڵێكی تەواو لەخۆدەگرێت لە ئەگەری زیانگەیاندن بە هەر بەشێكی.
ئاماژەی بەوەشكرد ،لەسەدا 10ی ئۆتۆمبێلەكانی وڵات لە بەنزینەوە بۆ غاز گۆڕدراون.
بەرپرسی سیستەمەكانی كۆمپانیاكە ڕایگەیاند، داواكاری زۆر هەیە بۆ گۆڕینی سیستەمەكان بۆ غاز لەبری بەنزین، بەو پێیەی خاوەن وەرشەكان پشكنینی بزوێنەرەكە دەكەن و ڕۆژی دواتر لەگەڵ بەكارهێنەر ڕێكدەكەون لەسەر جۆر و توانای ئەو تانكیەی كە دەیەوێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.