Erbil 34°C سێشەممە 17 ئەیلوول 15:02

راگه‌یاندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ سبه‌ییدا

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راگه‌یاندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌  سبه‌ییدا كه‌ پشووی فه‌رمییه‌ بڵاوكرده‌وه‌.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م26ی9ی2023، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 27ی9ی2023،  کە پشووی فەرمییە، دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبن کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانیان لە ئەستۆدایە و دابەشکردنی مووچە بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراوی وەزارەت بەردەوام دەبێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌،  بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت، ڕۆژی چوارشەممە 27ـی ئەیلوولی 2023، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی (12ربيع الأول)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.
فه‌رمانگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ڕۆژی پێنجشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2023، لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.