بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د درودی خوای له‌سه‌ر بێت سبه‌ی كرایه پشوو له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكان.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت، ڕۆژی چوارشەممە 27ـی ئەیلوولی 2023، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی (12ربيع الأول)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی، لە هەمان کاتدا پێویستە وەزارەتەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری پابەندی خشتەی دابەشکردنی مووچە بن.
فه‌رمانگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ڕۆژی پێنجشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2023، لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام درودی خوای له‌سه‌ر بێت سبه‌ی كرایه پشوو

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.