Erbil 18°C یەکشەممە 10 کانونی یەکەم 16:32

جێگری باڵیۆزی بەریتانیا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەكەی ئەمدواییەی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا دەربڕی

کوردستان TV
100%

كاترینا جۆنسن، جێگری باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا لەمیانەی دیدارێكیدا لەگەڵ نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەغدا، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەكەی ئەم دواییەی مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی نوێ لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی سەبارەت بە قەیرانی مووچە دەربڕی.


ئەمڕۆ سێشەممە (26/9/2023) فارس عیسا،سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی ، پێشوازی لە كاترینا جۆنسن، جێگری باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا و سەرۆكی بەشی ئۆپەراسیۆنەكان لە باڵیۆزخانەكە و شاندێكی یاوەری كرد
لە دیدارێكدا باس لە دوایین پێشهاتەكان و بارودۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرا.
هەر لەدیدارەكەدا جۆنسن خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەكەی ئەم دواییەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی نوێ لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی سەبارەت بە قەیرانی مووچە دەربڕی.
هەروەها ستایشی هەوڵەكانی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لە بەغدا كرد بۆ لێك نزیكبوونەوەی نێوان هەردوولا بە مەبەستی چارەسەركردنی ناكۆكییەكان بە ڕێگای دەستوری و یاسایی.
لەلایەن خۆیەوە فارس عیسا سوپاسی شاندی میوانی كرد بۆ سەردانەكە و ستایشی ڕۆڵی بەریتانیای لە پشتیوانیكردنی دیالۆگەكانی نێوان بەغدا و هەولێر كرد.


 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.