فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا، دەستگیركردنی سەركردەیەكی باڵای ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ی لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی لە باكووری سوریا ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا كە درەنگانی ئێوارەی دوێنێ دووشەممە بڵاویكردەوە، ڕایگەیاندووە، شەممەی ڕابردوو هێزەكانیان بە سەركەوتوویی ئۆپەراسیۆنێكیان لە باكووری سوریا ئەنجامداوەو لە میانەی ئۆپەراسیۆنەكەشدا،توانیویانە ئەبو هلیل فەدعانی دەستگیربكەن.
بەپێی بەیاننامە ئەمریكییەكە، فەدعانی بەرپرسی بەشی ئۆپەراسیۆن و ئاسانكارییەكان بۆ داعش بووەو پەیوەندی بە سەرتاسەری تۆڕی ڕێكخراوەكە لە ناوچەكەدا هەبووە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا كە لەسەر زاری تروێ چارلۆك، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا هاتووە، دەستگیركردنی بەرپرسانی داعش وەك فەدعانی توانای ئێمە بۆ دیاریكردنی شوێنی تیرۆریستان و بەئامانجگرتنیان و دوورخستنەوەیان لە بەرەكانی شەڕ زیاد دەكات.
سوپای ئەمریكا دەستگیركردنی سەركردەیەكی دیاری داعشی لە سوریا راگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.