Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 01:30

وادەی بینینی دوایین مانگی زەبەلاحی ساڵی 2023 ئاشكرا كرا

کوردستان TV
100%

ئارەزوومەندانی فەلەكناسی خۆیان ئامادە دەكەن بۆ پێشوازیكردن لە دوایین مانگی سوپەری ساڵی 2023 كە ناوی “مانگی دروێنە”یە.
مانگی زەبەلاح جۆرێكە لە مانگی پڕ كە لە مانگەكانی ساڵدا دەتوانێت تا 14% گەورەتر و 30% گەشاوەتر لە مانگی پڕ ئاسایی دەربكەوێت، چونكە دەكەوێتە نزیكترین خاڵ لە زەوییەوە. 
مانگی دروێنە چییە؟ ..
لەوبارەیەوە ماگی فەرەح، زانای فەلەكناسی رایگەیاند :ئێوارەی 29ی ئەیلول مانگ دەردەكەوێت، و زۆر لە زەویەوە نزیك دەبێتەوە، هەر بۆیەش هەندێك وریایی و ترس لەو بارەیەوە هەیە.
بۆچی پێی دەوترێت “دروێنە”؟ فەرەح لە وەڵامدا گوتی: ڕەنگە لەبەر ئەوەی هاوكات بێت لەگەڵ وەرزی دروێنەكردن لە نیوە گۆی باكووری زەوی، كە بەرهەمە كشتوكاڵییەكان لە هاویندا بە تەواوی پێگەیشتوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ماوەی كاریگەری ئەم مانگە نزیكەی 15 ڕۆژ دەخایەنێت.
فەرەح لە كۆتاییدا دەڵێت: ساڵی 2023 ساڵی كارەساتەكانە، ترسیش هەیە لە دەركەوتنی مانگی دروێنە، چونكە پلەی گەرمی زەوی زۆر بەرزە.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.