ئەمڕۆ سێشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دووپاتیكردەوە كە هەڵاوسانی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو، شەڕێكە لە نێوان حكومەت كە دەیەوێت مامەڵەی دروست سەقامگیر بكات و گروپێك كە پێشتر لەسەر دۆلار دەژیان.
سوودانی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی زە ناشیوناڵ ڕایگەیاند: بانكە ئەهلییەكان دۆلار لە بانكی ناوەندی وەردەگرن و لە بازاڕی هاوتەریبدا دەیفرۆشن، ئەمانەش سزایان بەسەردا دەسەپێنرێت.
لەبەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكەیدا سوودانی گوتی: داعش ئەمڕۆ نوێنەرایەتی هەڕەشەیەك بۆ سەر دەوڵەتی عێراق ناكات و عێراق چیتر پێویستی بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نەماوە، كە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش پێكهێنراوە.
هەروەها گوتیشی: لەم مانگەدا لەگەڵ لایەنی ئەمریكی كۆدەبینەوە و جەخت لەسەر پەیوەندی دوولایەنە لەگەڵ ئەمریكا بۆ هاوكاری ئەمنی دەكەینەوە.
سوودانی: بانكە ئەهلییەكان دۆلار لە بانكی ناوەندی وەردەگرن و لە بازاڕی هاوتەریبدا دەیفرۆشن

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.