Erbil 20°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 16:45

په‌یامێك له‌ وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامێكدا ڕۆژی جیهانی ده‌رمانسازان له‌ پسپۆڕان و دەرمانسازان و دەرچووانی دەرمانسازی پیرۆزده‌كات.
له‌ په‌یامه‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستییدا هاتووه‌، هەموو ساڵێك لە رۆژی جیهانی دەرمانسازان، دەرفەتی دەرمانسازانە بۆ بەردەوامی كاروئەرک و چالاكیەكانیان بۆ زیادكردنی ئاستی زانستی و تواناكانیان لە ڕوانگەی ئەوەی کە دەرمانسازان ڕۆڵێكی زۆر كاریگەریان هەیە لە پرۆسەی چارەسەری نەخۆش و سیستەمی تەندروستی بەگشتی لە هەموو جیهاندا لەپێناوی دەرمانی سەلامەت و كاریگەر بۆ هەمووان.
د.سامان به‌رزنجی راشیده‌گه‌ێنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گرنگیەوە دەڕوانێتە ڕەوشی دەرمان و چەندین ڕێکار و بەرنامەی نوێی چاکردنی ئەم بوارەی خستۆتە جێبەجێکردن و بەردەوامە لە پڕۆسەی چاکسازیکردنی ڕەوشی دەرمان لە هەرێمی کوردستان.
له‌ كۆتاییدا وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بەهیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری خزمەتگوزاریەکانی چاکسازی و باشترکردنی سەلامەتی و کاریگەری دەرمان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.