ماڵپەڕێكی گەشتیاری كەنەدی تایبەت بە گەشتوگوزار و هەواڵی گەشت رایگەیاندووە: قەڵای هەولێر لە هەرێمی كوردستان یەكێكە لە كۆنترین شوێنە قەڵادارەكانی مرۆڤ لە جیهاندا و ئامۆژگاری گەشتیاران دەكات سەردانی قەڵای هەولێر و شارەكە بكەن.
ماڵپەڕی "زە ترافێڵ"ی كەنەدی لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەولێر بەیەكێك لە گەورەترین شارەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق دادەنرێت، هاوكات قەڵاكەی كە دەكەوێتە ناوەندی مێژوویی شارە مۆدێرنەكە،بە بەشێك لە شاری هەولێر دادەنرێت كە كۆنترین شوێنەواری قەڵاكانی جیهانە.
لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژەش بەوە كراوە كە سەردانیكردنی قەڵای هەولێر بۆ گەشتیاران بە خۆراییە كە دەكەوێتە سەر گردێكی گەورە لە شێوەی هێلكەییدا و بە درێژایی هەزاران ساڵ دروستكراوە .
هەر لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، قەڵای هەولێر لە ساڵی 2014ەوە خراوەتە لیستی میراتی جیهانییەوە و چوونە ژوورەوە بە بەخۆڕاییە، هەروەها ڤیزەی ئەلیكترۆنی بۆ هەرێمی كوردستان نزیكەی 72 دۆلارە و بۆ ماوەی 30 ڕۆژ كارا دەبێت.
پێگەیەكی گەشتیاری كەنەدی ئامۆژگاری گەشتیاران دەكات سەردانی قەڵای هەولێر بكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.