وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كردووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 26ی9ی2023، مووچەی مانگی حەوتی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، لیواكان، یەكەی 70 و 80 دابەشدەكرێت.
رۆژی یەكشەممە 24ی9ی2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند، كە بە وەزارەتی تەندروستی دهستپێدهكات و رۆژی 8ی10ی2023، بە دابەشكردنی مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكە و خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت دێت.

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.