Erbil 17°C دووشەممە 02 کانونی یەکەم 13:53

ژماره‌ (7)ی گۆڤاری كوردستان كڕۆنیكڵ بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


ژماره‌ (7)ی گۆڤاری كوردستان كڕۆنیكڵ ، چه‌ندین بابه‌تی سه‌رنجڕاكێشی كلتووری و سیاسی و ئابووری په‌یوه‌یست به‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌.
به‌رگی گۆڤاره‌كه‌ به‌ وێنه‌ی دایكه‌ شه‌هیدێكی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان دیزاین كراوه‌ كه‌ تێیدا بیاترایس دیلیسی، رۆژنامه‌نووسی فه‌ره‌نسی له‌ ژێر ناونیشانی "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ دوای جینۆساید" باس له‌و تاوانانه‌ ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی پێشووی به‌عس له‌ باشووری كوردستان ده‌رهه‌ق به‌ كورد كراوه‌.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ فه‌ره‌نسیه‌ له‌ گۆڤاری كوردستان كڕۆنیكڵ باس له‌و هه‌وڵانه‌ ده‌كات كه‌ بۆ به‌ جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی رژێمی به‌عس دژ به‌ گه‌لی كورد دراون، هه‌روه‌ها تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر به‌شێك له‌و ئاڵنگارییانه‌ كه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانیدا رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه‌.
یه‌كه‌م بابه‌تی گۆڤاره‌كه‌ له‌ لاپه‌ره‌ شه‌شدا به‌ ناونیشانی "گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه‌ و هاوكاری هه‌رێمی" ده‌ستپێده‌كات كه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌ سه‌ردانی فه‌رمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌كات بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ 24ی ئابی 2023 به‌ یاوه‌ری وه‌زیری وزه‌ی توركیا. بابه‌ته‌كه‌ به‌ درێژی باس له‌ سووده‌كانی ئه‌و سه‌ردانه‌ ده‌كات بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ و سه‌قامگیری هه‌رێمی و هاریكاری ئابووری و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
نووسه‌ر مه‌حمود مه‌حمود له‌ لاپه‌ڕه‌ 22ی گۆڤاره‌كه‌ له‌ گوتارێكدا له‌ ژێر ناونیشانی "پابه‌ندبوون به‌ چاكسازی دامه‌زراوه‌یی" باس له‌ هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری و به‌ دیجیتاڵیكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پێشخستنی حكومڕانی.
گۆڤاری كورستان كڕۆنیكڵ گۆڤارێكی مانگانه‌ی بێلایه‌نه‌ كه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی ده‌رده‌چێت و ئۆفیسی سه‌ره‌كییان له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌ و له‌ چه‌ندین بواری جیاوازدا ده‌نووسێت له‌وانه‌ سیاست، ئابووری، كولتووری و هونه‌ری و ئاسایش تاوه‌كو ئێستا گۆڤاره‌كه‌ حه‌وت ژماره‌ی لێده‌رچووه‌.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.