Erbil 31°C ھەینی 07 ئاب 00:48

نرخی نەوت بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

دوای بڕیاری قەدەغەکردنی هەناردەکردنی سووتەمەنی لەلایەن مۆسکۆوە، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆی بینی و نرخی نەوت لە 94 دۆلار نزیک دەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی 09ـی 2023 لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی جیهان، نرخی نەوت بەرزبووەوە، نرخی نەوتی خاوی برێنت 48 سەنت بە ڕێژەی 0.5% بەرزبووەوە و گەیشتە 93 دۆلار و 75 سەنت، هەروەها نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە ڕێژەی 50 سەنت واتە بە ڕێژەی 0.6% بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 90 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەفتەی ڕابردوو مۆسکۆ بەمەبەستی سەقامگیرکردنی بازاڕی ناوخۆ بەشێوەیەکی کاتی هەناردەکردنی سووتەمەنی بۆ زۆربەی وڵاتان قەدەغە کرد، ئەمەش ترسی دابەزینی دابینکردنی نەوتی دروست کرد.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.