Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 06:44

واده‌ی یه‌كه‌م شه‌پۆڵی بارانبارین دیاری كرا

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی پێشبینی یه‌كه‌م شه‌پۆڵی بارانبارینی ئه‌مساڵی كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌ره‌تاكانی مانگی داهاتوو ده‌بێت.

محه‌مه‌د كه‌لاری شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: به‌پێی پێشبینییه‌كان ڕێكه‌وتی 2 یان 3ی مانگی داهاتوو ئه‌گه‌ری گه‌شتنی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ ناوچه‌كانمان هه‌یه‌ كه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ بارینی هه‌ندێك باران به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند.

ڕاشیگه‌یاند: بارانه‌كه‌ زیاتر ناوچه‌كانی سنووری بادینان و ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی هه‌ولێر و ئیداره‌ی سۆران ده‌گرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌گه‌ڵ بارینی باران، پله‌كانی گه‌رماش به ‌ڕێژه‌ی به‌رچاو ڕوو له ‌نزمبوونه‌وه‌ ده‌كات .

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ جگه‌ له‌م شه‌پۆله‌ بارانبارینه،‌ شه‌پۆلی دیكه‌ش چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌و واده‌یه‌ ئه‌گه‌ری گه‌شتنی به‌ كوردستان هه‌یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.