ئه‌م گه‌نجه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ و لێدانی بارهه‌ڵگرێكه‌وه له شاری سۆران گیانی له‌ده‌ست دا.
ڕووداوه‌كه له جووتسایدی جوندیان له سه‌نته‌ری شاری سۆران ڕوویداوه، گه‌نجه‌كه كه ناوی (دانیال ئیبراهیم)ـه، بارهه‌ڵگرێگی قه‌لاب ڤۆلڤۆ لێیداوه و به‌هۆیه‌وه ده‌موده‌ست گیانی له‌ده‌ستداوه.
هاتوچۆی سۆران له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌یان گه‌یاندۆته پزیشكی دادی و شوفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.