ئەمڕۆ یەكشەممە، بانكی ڕافیدەین ئاگادارییەكی سەبارەت بە پێدانی دۆلار بە گەشتیارانی لقەكانی بڵاوكردەوە.
بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ژمارەیەك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا، ئاماژە بەوە دەكەن كە گەشتیاران وازیان لە وەرگرتنی دۆلار لە لقەكانی بانكی ڕافیدەین هێناوە كە بۆ ئەو مەبەستە دیاریكراوە.
لەمبارەیەوە بانكەكە ئەم هەواڵە ڕەتدەكاتەوە و پابەندبوونی خۆی بە ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق سەبارەت بە دیاریكردنی پشكی هەفتانەی دۆلار دووپات دەكاتەوە.
هەروەها دەڵێت: باڵانسی دارایی بانكەكە بە دراوی دۆلار بەرز دەكرێتەوە و دواتر بەپێی خشتە ڕاگەیەندراو بەسەر لقەكانی بانكەدا دابەش دەكرێت، كە دۆلار بەنرخی فەرمی دەدەنە گەشتیاران.
بانكەكە لە درێژەی قسەكانیدا دەشڵێت: لە ئەنجامی داواكاری زۆری وەرگرتنی دۆلار لەلایەن هاووڵاتیانەوە،پشكی بانكەكە تەواو بووەو و لەگەڵ بانكی ناوەندی لەپەیوەندیداین بۆ ئەوەی دۆلاری زیاتر وەربگرین.
بانكی رافیدەین روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە پێدانی دۆلار بە گەشتیاران راگەیاند

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.