خاوەنی بووكەڵەكە تۆمەتبار كراوە بە تێكدانی ئارامی و مەترسی خستنە سەر سەلامەتی كەسانی دیكە.
لە ڕووداوێكی سەیردا پۆلیسی مەكسیك بووكەڵەی چاكی، پاڵەوانی زنجیرە فیلمە ترسناكە بەناوبانگەكان، كە بە “گەمەی شەیتان” یان “بووكەڵەی بكوژ” ناسراوە، دەستگیركرد.
ڕووداوەكە لە شاری مۆنكلۆڤا لە ویلایەتی كواهویلا لە باكووری مەكسیك ڕوویداوە و چاكی و خاوەنەكەی بەناوی كارلۆس بەهۆی ترساندنی خەڵكەوە بە ئەنقەست زیندانی كراون.
كارلۆس تۆمەتبار كرا بە تێكدانی ئارامی و مەترسی خستنە سەر سەلامەتی كەسانی دیكە.
میدیاكانی مەكسیك بڵاویانكردەوە، ئەو ئەفسەرە پۆلیسەی كە چاكی كۆنتڕۆڵكردووە، دواتر سەرزەنشت كراوە بەهۆی ئەوەی كارەكەی بە جددی وەرنەگرتووە.
دواتر كارلۆس ئازاد كرا، بەڵام تا ئێستا شوێنی چاكی “بووكەڵەی بكوژ” نادیارە.
شایانی باسە فیلمەكانی (The Killer Doll) زنجیرە فیلمی ترسناكن كە بووكەڵەیەك ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕێت كە هەموو شتێك دەكوژێت كە ڕووبەڕووی دەبێتەوە بۆ ئەوەی ئەوەی دەیەوێت بەدەستی بهێنێت، ناوی بووكەڵەكە (Charles Lee Ray) یان بەكورتی Chucky.
ڤیدیۆ.. بووكەڵە بكوژەكە دەستگیركرا

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.