Erbil 20°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 16:45

پزیشكان ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی دڵی بەراز بۆ پیاوێكی دیكە رادەگەێینن 

کوردستان TV
100%

سەنتەری پزیشكی زانكۆی بالتیمۆر ڕایگەیاند، پزیشكانی نەشتەرگەری دڵی بەرازێك كە بە شێوەیەكی بۆماوەیی دەستكارییان كردووە، لە ناو جەستەی پیاوێكدا دادەنێین كە بەدەست نەخۆشی درێژخایەنی دڵەوە دەناڵێنێت و هیچ هیوایەكی دیكەی بۆ مانەوەی لەژیاندا نەبووە.
سەنتەرەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نەخۆشەكە ناو لۆڕێنس فاوسێتە (تەمەن 58 ساڵە)، پێشتر سەرباز بووە لە هێزی دەریایی ئەمریكا، خێزاندارە و باوكی دوو منداڵە. ڕوونیشیكردووەتەوە، كە چوارشەممەی ڕابردوو چاندنی دڵی بەرازی بۆ كراوە و لە ئێستادا تەندروسیی باشە و پەیوەندی لەگەڵ ئازیزانیدا دەكات.
زانایان پلانیان هەیە ماوەی ئەو توێژینەوەیانە درێژ بكەنەوە كە تیایدا ئەندامەكانی بەراز كە لە ڕووی بۆماوەییەوە دەستكاری كراون لە ناو مێشكی ئەو كەسانەدا بچێنن كە لەرووی مێشكەوە مردوون، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵێكی درێژخایەن بۆ چارەسەركردنی كەمیی ئەندامەكانی ڕزگاركەری ژیان.
ساڵی ڕابردوو پزیشكانی نەشتەرگەری لە زانكۆی میریلاند دڵی بەرازێكی دەستكاریكراوی بۆ ماوەییان لە ناو جەستەی پیاوێكدا چاند،بەڵام پیاوەكە تەنها بۆ ماوەی دوو مانگ ژیا.
لە ئێستادا ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا بیر لەوە دەكاتەوە كە ئایا ڕێگە بدات ژمارەیەك چاندنی دڵی بەراز یان گورچیلە لەسەر جەستەی نەخۆشە خۆبەخشەكان ئەنجام بدرێت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.