موعین كازمی ،ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،پێشبینی دەكات لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا، نرخی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریب بۆ هەزار و 450 دینار بۆ هەر دۆلارێك دابەزێت ،بەمەرجێك پاكێجی ڕێوشوێنە حكومییەكان جێبەجێ بكرێن.
كازمی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، ئەگەر ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی جێبەجێ بكرێت بۆ ئاسانكاری گواستنەوە و ڕێكخستنی ڕێكارەكانی باج و ڕاستەوخۆ خەرجكردنیان ،نرخی 100دۆلار دەگاتە 145 هەزار دینار .
هەروەها گوتی: ئەگەری زۆرە لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا دۆلار بۆ ئەو نرخەی ئاماژەی پێكرا دابەزێت، ئەگەر ڕێوشوێنە بەرنامە بۆ داڕێژراوەكان و سەپێنراوەكانی حكومەت بە سەركەوتوویی جێبەجێ بكرێن.
هاوكات ئەو ئەندامەی لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراق، رەتیكردەوە كە نرخی دۆلار بۆ 1320 دینار داببەزێت.
پێشبینی دەكرێت بەهای 100دۆلار بگاتە 145 هەزار دینار
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.