بازاڕی كۆنی زاخۆ "بازارێ كەڤنێ زاخۆ" كە مێژووی دروستكردنی بۆ زیاتر لە 140 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە، بەشێوازێكی كولتووریی و شوێنەواریی نۆژەنكراوەتەوە.
گەشەپێدانێكی زۆری كولتووریی و ئابووریی لە شاری زاخۆ ھەیە و كۆنترین بازاڕی زاخۆ كە بە "سیكا تاری" ناسراوە لەئێستادا نۆژەنكراوەتەوە و بووەتە سەرچاوەیەك بۆ بژێوی ژیانی خەڵكی شارەكە و ئامادەسازیی دەكرێت بۆئەوەی پێشوازی لە گەشتیارانی بیانی و ناوخۆیی بكرێت لەو بازاڕە.
لەئێستادا بازاڕەكە لە مەترسی لەناوچوون پارێزراوە بۆئەوەی جارێكی تر ژیان بۆی بگەڕێتەوە، چونكە خەڵك پێش نۆژەنكردنەوەی نەدەھاتن بۆ ئەم بازاڕە و سیمای خۆی لە دەستدابوو. لە ناوەڕاستی مانگی 10ی ساڵی 2022 گوژمەی یەك ملیار و 180 ملیۆن دیناری عێراقی لە بوودجەی پەرەپێدانی ھەرێمەكان، بۆ نۆژەنكردنەوەی بازاڕەكە تەرخان كرا. بازاڕی كۆنی زاخۆ كە لە 130 دووكان پێكھاتووە لەئێستادا كارەكانی تەواو بووە.
سەرەنجڕاكێشترین بەشی ئەم بازاڕە ئەوەیە كە كاری دەستی و كولتووری تیادا بەدی دەكرێت و ژنان لە بازاڕەكەدا بۆ كاری دەستی ڕۆڵێكی بەرچاویان ھەیە.
كۆنترین بازاڕی زاخۆ بەشێوازێكی شوێنەواری و كولتووری نۆژەنكراوەتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.