Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 10:38

ئافرەتێك بەهۆی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەك لەتیكتۆك بە دوو ساڵ زیندانیكردن سزادرا

کوردستان TV
100%

ئافرەتێك بەهۆی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەك لە ئەپڵیكەیشنی تیك تۆكدا بە دوو ساڵ زیندانیكردن سزادرا.
لینا لۆتفیاواتی (33 ساڵ)، ناسراو بە لینا موكرجی لە تیك تۆك، كە زیاتر لە دوو ملیۆن فۆڵۆوەری لەسەر پلاتفۆرمەكەدا هەیە، لە ڤیدیۆكەدا دەركەوتووە و دەڵێت : بە ناوی خودا ،پێش ئەوەی پارچەیەك لە گۆشتی بەراز بخوات،ئەمەش لەكاتێكدایە كە خواردنی گۆشتی بەراز لە ئایینی ئیسلامدا حەرام كراوە.
لەوبارەیەوە دادگای شاری پالێمبانگ لە ئەندەنوسیا كە دەكەوێتە بەشی باشووری دوورگەی سوماترا، بۆی دەركەوتووە كە ئەو ئافرەتە بە ئەنقەست ئەمەی بڵاوكردووەتەوە و ئامانج لێی هاندانی ڕق و كینەیە. 
جگە لە سزای زیندانیكردن، دادگا بڕیاریداوە بە بڕی 250 ملیۆن ڕوپیە پێبژاردنی بكات كە دەكاتە 16 هەزار و 249 دۆلار و 59 دۆلار، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر پێبژاردنەكە نەدات، ماوەی زیندانییەكەی سێ مانگ درێژ دەكرێتەوە.
دواتر موكرجی داوای لێبوردنی لە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆییەكە كردوو  و سەرسوڕمانی خۆی لەو بڕیارە دەربڕی و گووتی: دەزانم هەڵە بووم، بەڵام چاوەڕێی ئەم سزایەم نەدەكرد.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.