ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ڕاسپاردنی ژەنەڕاڵ چارڵز براون-ی وەك سەرۆكی نوێی سەرۆك ئەركانی هاوبەشی هێزە چەكدارەكانی ئەمریكا پەسەند كرد، ئەمەش دوای ئەوەی سیناتۆرێكی كۆمارییەكان كە دژی لەباربردنی منداڵ بوو، بۆ ماوەی چەند مانگێك ڕێگری لە پەسەندكردنی ئەم دەستنیشانكردنە كرد.
ئەنجومەنی پیران بە زۆرینەی دەنگی 83 دەنگ بەرامبەر بە 11 دەنگ دەستنیشانكردنی براونی پەسەند كرد.
لە مانگی ئایاردا سەرۆك جۆ بایدن دەستنیشانكردنی ئەو ژەنەراڵە ئەفریقاییە ئەمریكییە وەك سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمریكا ڕاگەیاند و ئاماژەی بە بڕوانامە سەربازییەكانی ئەم "جەنگاوەرە" و شایستەییە كەسییەكانی كرد، بەتایبەتی بەشداریكردنی لە شەڕی دژی ڕەگەزپەرستیدا.
ژەنەڕاڵ براون دەبێتە دووەم ئەفسەری ڕەشپێست كە بەرزترین پۆستی سەربازی لە ئەمریكادا بەدەستهێناوە.
ئەنجومەنی پیران دەستنیشانكردنی سەرۆك ئەركانی نوێی سوپای ئەمریكای پەسندكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.