زانای بوومه‌له‌رزه‌زانی هۆڵه‌ندی كه به پیشبینییه‌كانی بۆ ڕوودانی بوومه‌له‌رزه جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه، پێشبینی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێزی به‌مزووانه كرد.
فڕانك هۆگه‌ربیتس ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ر) وێنه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی جیهانی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی "نوێترین پێشبینییه‌كان ئه‌وه‌یه كه به‌مزووانه بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز ڕوو ده‌دات".
ڕاشیگه‌یاند: نزیكبوونه‌وه‌ی دوێنێی هه‌ردوو هه‌ساره‌ی مانگ و زه‌وی ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه به‌مزووانه بوومه‌له‌رزه‌كان چالاك ده‌بنه‌وه، به‌ڵام چالاكبوونه‌كه‌ی ئه‌مجاره به‌هێزتره.
زانا هۆڵه‌ندییه‌كه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تا ئێستا ئه‌و ناوچانه ڕوون نه‌بوونه‌ته‌وه كه مه‌ترسیدارترین شوێنی بوومه‌له‌رزه‌كان ده‌بن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م و هه‌ر دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هۆشدارییه‌ی فڕانك هۆگه‌ربیتس، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 4.4 پله‌ی رێخته‌ر وڵاتی میسڕی هه‌ژاند، دواتریش بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر به گوڕی 3.8 پله له وڵاتی توونس ڕووی دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.