Erbil 15°C سێشەممە 25 حوزەیران 18:27

دوای پێنج رۆژ له‌ خنكانی.. ئه‌مشه‌و ته‌رمی مامۆستا ئارام دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌رگریی شارستانی كۆیه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج رۆژ له‌ خنكانی، ئه‌مشه‌و سێشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا ته‌رمی مامۆستا ئارام محه‌مه‌دیان له‌ ئاوی زێی بچووك دۆزیوه‌ته‌وه‌.

مامۆستا ئارام ته‌مه‌ن 28 ساڵ كه‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌، رۆژی هه‌ینی ڕابردوو له‌ ئاوی نزیك گوندی بۆگد له‌ زێی بچووك له‌ كاتی مه‌له‌كردندا خنكا.

هه‌ر له‌ كاتی بڵابوونه‌وه‌ی هه‌واڵی خنكانی مامۆستا ئارام، له‌ ماوه‌ی پێنج رۆژی ڕابردوودا به‌رده‌وام تیمه‌كانی غه‌واس و مه‌له‌وانی و به‌رگریی شارستانی كۆیه‌ و ئاغجه‌له‌ر و ته‌قته‌ق خه‌ریكی گه‌ڕان بوون به‌ دوای ته‌رمه‌كه‌ی.

لای خۆیه‌وه‌ به‌رگریی شارستانی كۆیه‌ ئاشكرای كرد كه‌ كه‌مێك پێش ئێستا ته‌رمی مامۆستا ئارامیان له‌ نزیك پردی گۆپته‌په‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌.

جێی باسه‌ مامۆستا ئارام ماوه‌ی مانگ و نیوێك بوو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامدابوو به‌ر له‌وه‌ی بخنكێت.

كۆیه‌ / كانیاو حه‌كیم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.