لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئێران ڕایگه‌یاند كه ته‌واوی خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و باره‌گای سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستانی ئێران له‌سه‌ر سنوور چۆڵكراون.
لیژنه‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و ئێران به‌هه‌ماهه‌نگی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێككه‌وتنی ئه‌منی نێوانیان جێبه‌جێكردووه و به‌مه‌ش باره‌گای سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستانی ئێران له‌سه‌ر سنوور چۆڵكراون و بۆ شوێنێكی دوور له سنووره‌كان گواستراونه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستانی ئێران چه‌ككراون و وه‌ك په‌نابه‌ر به‌گوێره‌ی یاساكانی كۆمیسیۆنی په‌نابه‌ران مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری فیدڕالی له ناوچه‌كان بڵاوه‌یان پێ كراوه و به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له‌وێ ده‌مێننه‌وه.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئێران جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئاسایشی سنوور به‌رپرسیاره‌تی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵاته و له كاتی بوونی هه‌ر كێشه و به‌ربه‌ستێكدا په‌نا ده‌برێته به‌ر ڕێگه‌چاره‌ی دانیشتن و گفتوگۆی دوو لایه‌نه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.