Erbil 37°C یەکشەممە 21 تەمووز 20:10

دهۆك... گوژمەیەك بۆ پرۆژەی كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی سێمێل خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%

بەمەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارۆچكەكە و زیاتر خزمەتكردنی دانیشتووانی سێمێل، گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاریی كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی سنووری شارەوانییەكە خەرج دەكرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاری دەركرد بۆ خەرجكردنی گوژمەی پێویست بەمەبەستی نۆژەنكردنەوە و كۆنكرێتكردنی چەند كۆڵانێك لە سێمێل لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك.
گوژمەكە بەپێی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی و پلانی ساڵی 2023، لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی و ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لە سنووری سێمێل ڕەزامەندی خەرجكردنی دراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.