ئەمڕۆ سێشەممە 2023.9.19، بە ئامادەبوونى، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بریکاری وەزارەتی بازرگانی و ژمارەیەکى تر لە کونسڵ و نوێنەری وڵاتان و پیاوانى کار و جوتیاران، شەشەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە بەشدارى (19) وڵات و (224) کۆمپانیای بازرگانی و وەبەرهێنەری کشتوکاڵی و پیشەسازی خۆراک و ئاژەڵداری بیانی و ناوخۆیی کرایەوە.
ئامانج لە كردنەوەی پیشانگاکە، زیاتر ئاشناکردنی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان و جوتیاران و خاوەن پڕۆژەکان و پەرەپێدانی جوڵەی بازرگانی و پیشەسازی کشتوکاڵییە لە هەرێمی کوردستان و ناساندنی بەرهەمە ناوخۆییەكانە بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و ئەو هاوڵاتیە بیانیانەی كە سەردانی ئەم پێشانگایە دەكەن، بڕیارە پیشانگاکە بۆ ماوەی (3) رۆژ بەردەوام بێت، لە کاتژمێر 11ی بەیانی تاکو 7ی ئێوارە.
هەولێر... شەشەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک کرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.