Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 06:09

لە پردێ تەرمی ئەفسەرێكی پۆلیس لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەفسەرێكی بنكەی پۆلیسی پردێ، تەرمەكەی بە كوژراوی لە نێو ئۆتۆمبێلەكەی دا دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەك لە بنكەی پۆلیسی شارەدێی پردێ بە كوردستان تیڤی راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شارەدێی پردێ ،عەقید خالید محەمەد ،ناسراو بەشێخ خالید ئەفسەر لەبنكەی پۆلیسی پردێ لەنزیك شاردەێی پردێ تەرمەكەی بە كوژراوی لە نێو ئۆتۆمبێلەكەی دا دۆزرایەوە.
هەروەها سەرچاوەكە گوتی: تا ئێستا روون نییە كە ئەفسەرەكە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، یاخود تەقەی لێكراوە .
گوتیشی: لێكۆڵینەوە لە سەر رووداوەكە دەستی پێكردووە.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.