عەلی جابر زەیادی، شارەزای بواری كەشناسی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: پێشبینی دەكرێت وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ زوو دەستپێبكات، چونكە نیمچە دوورگەی عەرەبی بەركەوتەی ئەو دیاردەیە دەبێ كە بە دیاردەی “سوپەر ئێل نینۆ” ناسراوە.
زەیادی گوتی: دیاردەی سوپەر نینۆ بۆ ئەمساڵ لە جاران بەهێزتر دەبێت و دەبێتە هۆی گەرمبوونی بوونی ئاوی زەریاكان و دەریای عەرەبی .
ئاماژەی بەوەشكرد، شێوەی وەرزی بارانبارینی زستانە یەكێك دەبێت لە باشترینەكانی بیست ساڵ لەمەوبەر، ڕەنگە شارە جیاوازەكانی عێراقیش شایەتحاڵی بارانبارین بن كە لە دەوروبەری مامناوەند بێت و لە هەندێك شوێنیش زیاتر بێت.
گوتیشی: بارانبارین لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو واتە تشرینی یەكەم دەستپێدەكات .
شارەزایەكی كەشناسی عێراق : وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ زوو دەستپێدەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.