جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە كوتلە سیاسیەكان دەكات, هەڵوێستی پشتیوانی و مرۆیی و نیشتمانیان هەبێت, بۆ پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای هێنانەكایەی پارێزگای هەڵەبجە.
د. شاخەوان عەبدوڵڵا ، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق, ئەمڕۆ سێشەممە, 2023/9/19 لە بەیاننامەیەكدا, داوای لە كوتلە سیاسیەكان كرد, هەڵوێستی پشتیوانی و مرۆیی و نیشتمانیان هەبێت, بۆ پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای هێنانەكایەی پارێزگای هەڵەبجە .
هەروەها گوتی: هیوادارین پەرلەمانتاران پاڵپشتی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساكە بكەن, وەك پیشاندانی رێزو گێڕانەوەی ماف بۆ خەڵكی هەڵەبجەی شەهید, كە قوربانییەكی گەورەیان پێشكەشكردووەو رووبەڕووی قێزەونترین جۆرەكانی تاوان و لەناوبردنی بە كۆمەڵ بوونەتەوە, لەسەر دەستی بەعسی شۆفێنی گۆڕبەگۆڕ .
شاخەوان عەبدوڵڵا: داوا لە كوتلە سیاسییەكان دەكەم پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پەسەند بكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.